پەنابەرانی پەلکەزێڕینەی هامبۆرگ
گروپێکی خۆبەخشیە، پێک دێت لە پەنابەران و ئەڵمانییەکان کە لە هامبۆرگ و دەوروبەری دەژین.
ئێمە گروپێکی هاوڕەگەزخوازین و ئێوە ڕێنمایی دەکەین و یارمەتیتان دەدەین.
ئێمە خەڵکی وڵاتانی وەک (سوریا، ئێران، عێراق، ئەڤغانستان، سودان ئەڵمانین).
ئێمە بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی، فارسی، دەری، تورکی، ئینگلیزی قسە دەکەین.
ئێمە ڕێنماییتان دەکەین، پشتیوانی ئێوە دەکەین و لەگەڵتانین.
● ئەگەر بەبۆنەی جیاوازی بیروڕاتان لە بواری سێکسی(هاوڕەگەزخوازی) توشی کێشە و گیر و گرفت بونەتەوە.
● ئەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوون کێشەتان هەیە بۆ نموونە (لە کەمپ، یاخود خانووی هاوبەش لە گەڵ کەسانی تر یاخود بنەماڵەی خۆت.
● لە کاتی چاوپێکەوتن و ئینتەرڤیو لە بانف و دادگا.
● ئەگەر کێشەی مامەڵە(ئەوراق) و خولی زمان و ئاوسبیلدۆنگ و کار پەیداکردنت هەیە.
● ئەگەر کێشەی ڕۆحی و جەستەییت هەیە.
لە کاتی بوونی ئەو کێشانە و شتی تریش پەیوەندیمان پێوە بکەن ئێمە زانیاریمان سەبارەت بەو کێشانە هەیەو دەتوانین چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە. هەروها کۆمەڵێک دکتۆر بە زمانە جیاوازەکان دەناسین.
هەروەها ئەگەر تەنها دەتانەوێت پێکەوە قسە بکەین و پەنابەرانی دیکە بناسن. تکایه پەیوەندیمان پێوە بکەن.
چاوپێکەوتن و دانیشتن لەگەڵ ئێمە لە شوێنێک دەکرێت، کە تۆ دیاری دەکەیت. لە دەرەوە یاخود لە ڕێگەی ئامرازەکانی پەیوەندی وەک ( تەلەفۆن، ڤیدۆچات یان هەرشتێکی تر) کە تۆ پێت باشە.
هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ;تەلەفۆن، ئیمەیل، واتس ئاپ، یان وێب سایت.
دوای تەواوبوونی ڕێکارە کانی دژی کۆڕۆنا شوێنی تایبەتمان دەبێت و پێکەوە چاوپێکەوتن و گفتوگۆ ئەنجام دەدرێت.